ئینگڵتهرا
راهێنەرێکی چێڵسی لە شوێنی مەشقەکان دووردەخرێتەوە بەهۆی توخێل

یانەی چێڵسی ئەنتۆنی باری راهێنەری یاریدەدەری یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە پێنەنێتە ناوچەی مەشقەکانی یانەکەیان.
باری لەلایەن تۆماس توخێلی راهێنەری پێشووی چێڵسی و ئێستای بایەرنەوە داواکراوە و توخێل دەیەوێت ناوبراو بکاتە بەشێک لە ستافی راهێنەرایەتی بایەرن.
بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، یاریدەدەرە لاوەکەش رازییە بەوە و چێڵسی ئاگادارکردووەتەوە بەڵام گرێبەستی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە هەیە و پێیان وتووە تاوەکو چارەنووسی یەکلادەکەنەوە نەچێتە شوێنی مەشقەکان