ئینگلتەراگرنگترین

خاوەنی مانچێستەر یونایتد بە ئۆفەرەکان رازی نییە

یاریگا –

خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی ئینیۆس گەشبینە بە کڕینی مانچێستەر یونایتد.

سێر جیمی راتکلیف، خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی ئینیۆسی تایبەت بە بواری کیمیایی، دوا ئۆفەری خۆی بۆ کڕینی مانچێستەر یونایتد پێشکەشی خێزانی گلەیزەرس کردووە.

لە هاوینی رابردوودا، راتکلیف هەوڵی زۆریدا چێڵسی بکڕێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، ئەمیش بە هۆی بەهێزیی ئۆفەرەکەی تۆد بۆیڵی، سەرۆکی ئێستای چێڵسی.

راتکلیفی 70 ساڵان، رکابەری لەگەڵ شێخ جاسم بن حەمەد، کوڕی سەرۆک وەزیرانی پێشووی قەتەر دەکات، ئەمیش بە هەمان شێوە ئۆفەرێکی بۆ کڕینی یانەکە پێشکەش کردووە.

تۆڕی هەواڵی ESPN بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا خێزانی گلەیزەر بە ئۆفەرە پێشکەشکراوەکان رازی نین و پێدەچێت، هەردوو ئۆفەرەکە رەتبکرێینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button