ئیسپانیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
ئانچێلۆتی داهاتووی خۆی ئاشکرا دەکات

یاریگا –
کارلۆ ئانچێلۆتی گوێ بە دەنگۆکان نادات و پابەندە بە کارەکەی لەگەڵ ریال مەدرید.
ئینالدۆ رۆدریگێز، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل لە ماوەی رابردوودا بە ئاشکرا باسی لە ئانچێلۆتی کرد و روونیکردەوە، بەرازیل دەیەوێت ئانچێلۆتی بکاتە راهێنەر و نازناوەکان ببەنەوە.
ئانچێلۆتی لە وەڵامی ئەم لێدوانانەدا جەختیکردەوە، کاری لە پێشینەی مانەوەیە لە ریال مەدرید
دەمەوێت لە ریال مەدرید بمێنمەوە، دڵخۆشم و چەندین جار ئەوەم راگەیاندووە، دەمەوێت تاوەکو کۆتایی ژیانم لە ریال مەدرید بمێنمەوە.
گرێبەستی ئێستای ئانچێلۆتی لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەر دەچێت و لە ماوەی رابردوودا، زۆر باس لە جێگرەوەی ئانچێلۆتی دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی فەرمی نییە.
هەریەکە لە جولیان ناگلیسمان و ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی ئانچێلۆتی.