یاریگا

گۆڵپارێزی جۆرجیا گاڵتە بە کڤاراتسخێلیا دەکات

یاریگا –

گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی جۆرجیا گاڵتە بە خڤیچا کڤاراتسخێلیای هاوڕێی دەکات و دەڵێت “دەتوانیت لە ئیتاڵیا گۆڵ بکەیت”.

مامەردەشڤیلی گۆڵپارێزی جۆرجیا لە میانەی مەشقەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کاتێک شووتێکی کڤارا دەگەڕێنێتەوە بە شێوەیەکی گاڵتە ئامێز دەڵێت “لێرە نا، لێرە نا، دەتوانیت لە ئیتاڵیا گۆڵ بکەیت”.

هەڵبژاردەی جۆرجیا لە ڕۆژی سێشەممە یەکەم یاری خۆی لە پاڵاوتنەکانی جامی یۆرۆی ئەڵمانیا بەرامبەر هەڵبژاردەی نەرویج ئەنجام دەدات، کە ئیرلینگ هالاند یاری بۆ ئەو هەڵبژاردەیە دەکات.

هەروەها جۆرجیا لە ڕۆژی شەممەی رابردوو یارییەکی دۆستانەی بەرامبەر بە هەڵبژاردەی مەنگۆلیا ئەنجامدا، یارییەکەیان بە ئەنجامی 6 گۆڵ بەرامبەر بە 1 گۆڵ بردەوە، بەڵام کڤارا بەشداری لە یارییەکە نەکرد.

هەڵبژاردەکەی کڤارا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ لە گروپی یەکەم شان بە شانی هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا، نەرویج، سکۆتلەندا، سایپروس یاری دەکات.

خڤیچا لەم وەرزەی سێریا ئەی لە 23 یاری 12 گۆڵی بۆ ناپۆلی کردووە و 12 گۆڵیشی درووستکردووە، بەهۆی پێشکەشکردنی ئەو ئاستە بەرزەیش هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هیواخوازن هاوکارییەکی گەورەیان پێشکەش بکات لە سەرخستنی جۆرجیا بۆ جامی نەتەوەکانی 2024.

بابەتی پەیوەندیدار

ئەم بابەتەش بخوێنەوە
Close
Back to top button