ئینگلتەرا

هۆکاری مانەوەی هاوڕێ دێرینەکەی کۆنتی لە تۆتنهام دوای دوورخستنەوەی راهێنەرەکە

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز هاوکات لەگەڵ راگەیاندنی هەواڵی رۆیشتنی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئەوەشی ئاشکراکرد کریستیان ستێلینی یاریدەدەری وەکو راهێنەری یەکەم تا کۆتایی وەرز دەمێنێتەوە.

ستێلینی ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ کۆنتییە و لەیانەکانی سیێنا، یۆڤی و ئینتەر و تۆتنهام یاریدەدەری بووە، ئەو ماوەیەی کۆنتی نەخۆش کەوت ئەو بەشێوەیەکی کاتی راهێنەر بووە. بەگوێرەی ئەلاسدەیر گۆڵد رۆژنامەنووسی فوتبۆڵ لەندەن، لەو ماوەیەدا ستێلینی زۆر پەیوەندی پتەو بووە لەگەڵ یاریزانەکان و خۆشیان دەوێت، ئەمەش هۆکاری پێدانی ئەو بەرپرسیارییەتییە .

ئەمە جگە لەوەی ناوبراو ئەنجامەکانی تۆتنهام لەو ماوەیەدا باشتر بوون کە کۆنتی لە یانەکە بوو. فوتبۆڵ ئیتاڵیاش دەڵێت رەنگە کۆنتی رەزامەند بووبێت بەوەی ناوبراو لێی جیاببێتەوە و ئەو کارە بگرێتە ئەستۆ.

 

ناوبراو پێشتر تەنها لە یانەدا راهێنەری سەرەکی بووە، ئەویش لەگەڵ ئەلیساندرییا بوو لە خولی پلە سێی ئیتاڵیا بوو لە ٢٠١٧دا کە لە ١٤ یاریدا تەنها ٢ بردنەوەی بەدەستهێنا و دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button