یاریگا

سێ یانە دەیانەوێت گرێبەستی ئینیگۆ مارتینێز لە بارسێلۆنا تێکبدەن

یاریگا –

ماوەیەکە یانەی بارسێلۆنا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ بەرگریکاری یانەی ئاتلەتیک بلباو ئینیگۆ مارتینێز، لە هاوینی رابردووەوە بەردەوام دەنگۆکانی نێوان ئەم دوو لایەنە پەرەی سەندووە و بارساش متمانەی تەواوی بەخۆی هەیە، کە لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، کە چەند یانەیەکی دیکە دەیانەوێت کێشە بۆ بارسا درووست بکەن و هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکارە تەمەن 31 ساڵانییەکە دەدەن.

هەر بەپێی مۆندۆ یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە ئیسپانیا و هەریەکە لە یانەکانی ئینتەر میلان و ناپۆلی لە ئیتاڵیا، ئۆفەری خۆیان پێشکەش بە مارتینێز کردووە.

هەرچەندە مارتینێز خۆی یەکلایکردووەتەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات، لەگەڵ یانەکەیش لەسەر مەرجەکانی گرێبەستەکەی ڕێککەوتوون، تاکە شت کە دەمێنێتەوە کێشەی سنووردارکردنی مووچەی تیپەکەی چاڤیە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا.

ئەمەش بابەتێکی بچووک نییە، رکابەرەکانی بارسا بە دەرفەتێکی گونجاوی دەزانن تا لەو ڕێگەیەوە بیرۆکەی مارتینێز بگۆڕن و پەیوەندییەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا بە کۆتا بهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button