بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

ئەستێرەیەکی عێراقی دەچێتە خولی بەلجیکی

یاریگا –

یانەی خێنتی بەلجیکی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە عەلی جاسم، گۆڵکاری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق کردووە.

ماهیر حەسەن، رۆژنامەنووسی عێراقی وێنەی ئۆفەرەکەی خێنتی بڵاوکردووەتەوە کە پێشکەش بە عەلی جاسم، یاریزانی یانەی کارەبا و هەڵبژاردەی لاوانی عێراق کراوە.

عەلی جاسم ئاستێکی بەرزی لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە جامی لاوانی ئاسیا پێشکەش کرد. دوو گۆڵ و ئەسیستێکی لە پاڵەوانیەتیەکەدا هەبوو، لە یاری کۆتاییشدا بە هەڵبژاردەی ئۆزباکستانی میواندار دۆڕا.

گرێبەستی عەلی جاسمی تەمەن 19 ساڵان لە هاوینی داهاتوو لەگەڵ یانەی کارەبا بەسەر دەچێت.

ئەستێرە عێراقییەکە بۆ بردنەوەی نازناوی باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتییەکە کاندید بوو، بەڵام لە کۆتاییدا عەباسبێک فەیسەڵۆڤ، یاریزانی ئۆزباکستان خەڵاتەکەی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button