ئه‌وروپائیسپانیا

زانیاری نوێ لەسەر پێکانەکەی کۆرتوا

یاریگا
تیبۆ کۆرتوا، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەلجیکا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەهۆی هەستکردن بە ئازار لە رانیدا، مۆڵەتی پێدرا کامپی مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی جێبێڵێت و بگەڕێتەوە مەدرید.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی گۆڵپارێزەکەی شاهانەکان لە رانیدا هەستی بە ئازار کرد، راهێنەری هەڵبژاردەکەی بڕیاریدا لە پێناو پاراستنی تەندروستی مۆڵەتی پێ بدات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە مەدرید و پەیوەندی بە یانەکەیەوە بکات، بۆیە ئەو یاریزانە بەشداری یارییە دۆستانەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر ئەڵمانیا ناکات.

ئاس بڵاویشی کردەوە بڕیارە سبەی تیمی پزیشکی یانەی ریال مەدرید پشکنینی زیاتر بۆ ئەو یاریزانە بکات و پاشان راپۆرتی خۆیان پێشکەش راهێنەری یانەکە دەکەن، بۆ ئەوەی چارەنوسی بۆ یاریی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر ریال ڤایادۆلید یەکلایی ببێتەو.

کۆرتوا ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی 11 یاریی بەهۆی پێکان بەشداری نەکردووە، بۆیە هاندەرانی یانەکەی ترسیان لەوە هەیە ئەو یاریزانە پێش یاریی کلاسیکۆی مانگی داهاتوو جارێکی دیکە بەهۆی پێکان لەدەست بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button