ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێرێز شۆڕشی نوێ دەستپێدەکات و ریال مەدرید نوێ دەکاتەوە

یاریگا –

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید پلانی بۆ دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێی مەدرید داناوە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، پێرێز دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان، ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی و جود بێڵینگهام، ئەستێرەی بۆڕووسیا دۆرتموند واژۆ بکات.

لە رۆژنامەکەدا هاتووە، کۆتاییهاتنی سەردەمی کەریم بێنزێما لەگەڵ لۆس بلانکۆس خەریکە بەسەر دەچێت، پێرێز دەیەوێت بۆ هاوینی ساڵی 2024، گرێبەست لەگەڵ هالاند بکات و ئەوکات دەستبەرداری بێنزێما ببێت.

ئێرلینگ هالاند

دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی بێنزێما، ریال مەدرید راستەوخۆ هەوڵەکانی لەگەڵ هالاند دەستپێدەکات و هەوڵ دەدات لە هاوینی ساڵی داهاتوو، واژۆی یاریزانە نەرویجییەکە بەدەستبهێنێت، چونکە لە ساڵی 2024 مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە و گرێبەستی ئێستاشی لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەر دەچێت.

بەگوێرەی راپۆرتەکە بێت، ریال مەدرید چاوەڕێی فشاری هالاند بۆ سەر کارگێڕی مان سیتی دەبێت، ئەگەر ئەم هەوڵانە سەری نەگرت، ئەوا ئۆفەرێک بە بڕی 240 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی هالاند ئامادە دەکات و دەیکاتە گرانترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ.

کیلیان ئێمباپێ

ناوی ئەستێرەی نێودەوڵەتی فەرەنسی بەردەوام بە ریال مەدرید بەستراوەتەوە، هەوڵەکانی پێرێز لە چەند ساڵی رابردوودا سەرکەوتوو نەبوون و لە کۆتاییدا ئێمباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێکردەوە، بەڵام زۆربەی راپۆرتەکان ئەوەیان دووپاتکردووەتەوە، ئێمباپێ دەتوانێت لە ساڵی 2024 گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە، بەم شێوەیە دەتوانێت یانە پاریسییەکە جێبهێڵێت و ئەمەش خەونی لە مێژینەی پێرێزە.

جود بێڵینگهام

بەم دواییە، زۆر باسی جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ئینگلیزی و بۆڕووسیا دۆرتموند دەکرێت، ئێستا چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا داوای واژۆی ئاسکە ئەسمەرەکە دەکەن.

رۆژنامەی مارکا دەڵێت، ریال مەدرید گفتوگۆکانی لەگەڵ نوێنەرانی بێڵینگهام دەستپێکردووە و بڕوایان وایە یاریزانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت یاری بۆ یانە شاهانەکە بکات، دۆرتموند داوای 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستبەرداربوون لە خزمەتەکانی بێڵینگهام دەکات، کەچی لۆس بلانکۆس ئامادەنییە لە 115 ملیۆن یۆرۆ زیاتر لە پێناو بێڵینگهام خەرج بکات.

ریال مەدرید لە هەفتەی داهاتوو رووبەڕووی ڤۆیادۆید دەبێتەوە و ئێستا بە جیاوازی 12 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button