ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەکی ئیتاڵی داوای مێسی دەکات

یاریگا –

ئینتەرمیلان چووەتە نێو کێبڕکێی بەدەستهێنانی واژۆی لیۆنێل مێسی و ئێستا ئامادەکاری بۆ ئۆفەرێکی گەورە دەکات.

پێگەی DigiSport بڵاویکردووەتەوە، ئینتەرمیلان بە جدی بیر لە گواستنەوەی لیۆ مێسی دەکاتەوە، سەرەڕای کێبڕکێیەکی توندی نێوان هیلال و ئینتەر میامی. بە نزیکبوونەوەی کۆتایی وەرز، چانسەکانی مانەوەی مێسی لە پاریس سانجێرمان کەمدەبنەوە، چونکە گرێبەستی لیۆ لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەر دەچێت.

سێرجیۆ گۆنزالێس، رۆژنامەنووسی دیاری ئەرجەنتینی لە تویتەر، راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی پشتڕاست کردەوە و دەڵێت، ئینتەر میلان دەیەوێت سوود لە پەیوەندییە بەهێزەکەی خاڤیێر زانێتی و لیۆ مێسی وەربگرێت، بۆ وەرگرتنی رەزامەندی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە.

لیۆنێل مێسی تەمەن 35 ساڵ، لە ساڵی 2021 پەیوەندی بە پاریسەوە کرد و ئێستا نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەدا دەگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ.

لەم وەرزەدا مێسی 32 یاری لەگەڵ پاریس کردووە، 18 گۆڵی کردووە و 17 گۆڵی دیکەشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button