ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

ڤینیسیۆس بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی ریال مەدرید دیاریکرا

یاریگا
ڤینیسیۆس جونیۆر، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەکەی دیاریکرا.

هەژمارەی فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ناوی براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەکەیانی بڵاوکردەوە، هێرشبەرە بەڕازیلیەکەی ئەو یانەیە توانی ئەو خەڵاتە بباتەوە. بێجگە لە یاریزانە بەڕازیلیەکە هەر یەکە لە رۆدریگۆ و ناچۆ و کۆرتوا و ملیتاو رکابەری بەدەستهێنانی خەڵاتەکەیان کرد.

ڤینیسیۆس مانگی رابردوو لەگەڵ یانەکەی لە سەرخەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری شەش یاریی کرد و توانی 6 گۆڵ و 4 ئەسیست تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button