ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کۆنگرەی رۆژنامەوانی تۆماس توخێل و بەرپرسانی بایرن میونشن

یاریگا-

کەمیک پێش ئێستا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بەشێوەیەکی فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی تۆماس توخێلی وەک راهێنەری نوێی یانەکەی ناساند. گرێبەستی توخێل لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت.

لە کۆنگرەکەدا هەریەکە لە ئۆلیڤەرکان و حەسەن ساڵحەمیدیچ و تۆماس تۆخیل بەمشێوەیە بۆ میدیاکان دوان:

ئۆلیڤەر کان

دوو شەوی رابردوو بۆ ئێمە زۆر سەخت بوو زۆر بە کەمی خەوتووم، لەم کارەی ئێمە هەمیشە شتەکان خۆش نین و ئەمەی ئێستا بەشە ناخۆشەکەیەتی

ئۆلیڤەر کان

هەموومان بە کاتێکی سەختدا تێپەڕین، جولیان راهێنەرێکی نایابە و کاری بەشمان بەیەکەوە کردووە

ئۆلیڤەر کان

هەمووان دەزانین ئامانجەکانی بایرن لەسەرووی هەمووشتێکن، کە درکمان بەوەکرد ئامانجەکانمان لە مەترسیدان بریارماندا جولیان دووربخەینەوە

حەسەن ساڵحەمیدیچ

لە مانگی سێی ساڵی رابردووەوە، ئاستمان بەرەو دابەزین چووە، ئەگەر سەیری قۆناخی دووەمی ئەم وەرزە بکەین، بەڕوونی هەست بەوە دەکەیت ئەمە ئەو ئاستە نییە کە ئێمە خوازیاری بووین

ئۆلیڤەر کان

تیپێکی بەهێزمان هەیە کەچی بە ڤیاڕیاڵ و گلادباخ دۆڕاوین، لە ساڵی رابردووەوە ئاستمان بەرز نەبووەتەوە بۆیە پێویستە لەو کاتانەدا هەندێک بریاری سەخت بدەیت، کە هەمووان لێی تێناگەن.

توخێل

بایرن میونشن یەکیکە لە باشترین و بەهێزترین یانەکان لەسەر ئاستی هەموو ئەوروپا

توخێل

شەڕەفێکی گەورەیە بۆم، بایرن میونشن داوایکرد ببمە راهێنەری یانەکەیان، سوپاسی کان و حەسەن و تەواوی بەرپرسانی یانەکە دەکەم

توخێل

تووشی شۆک بووم کە لەلایەن بایرنەوە پەیوەندیم پێوەکرا، سوپڕایزێکی گەورە بوو بۆم!

توخێل

بایرن تیپێکی یەکجار بەهێزە، لەگەڵ ئەم یانەیە دەتوانیت هەموو نازناوێک بەدەست بهێنیت، هەروەها دەرفەتی ئەوەم بۆ رەخسا لەنزیک خێزانەکەم کار بکەم بۆیە بەخێرایی بە دەستەوارەکەی بایرن رازی بووم.

کان

پێویست ناکات زۆر وەسفی توخێل بکەم تواناکانی ئەو دیارن، توانی سەرکردایەتی تیپێکی وەک پاریس بکات، کە کارێکی زۆر قورسە و یانەکەی گەیاندە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، وە چێڵسی کرد بە پاڵەوانی هەمان جام.

توخێل

لە ئینگڵتەڕا و پاریس هەمووان حسابێکی تایبەت بۆ بایرن دەکەن و کەس لەوی حەز ناکات بەرامبەر بایرن یاری بکات بەهۆی بەهێزی یانەکە

توخێل

هەستێکی ناخۆشە لە کارەکەت دوورت بخەنەوە، لە هەستی جولیان تێدەگەم، بەڵام من بەرپرسیار نیم لە لابرانی ئەو، لێرەم تەنیا بۆ کردنی کاری خۆم.

بابەتی زیاتر

Back to top button