عێراقیاریگا

بە وێنە: ساتی گەیشتنی هەڵبژاردەی عێراق بە رووسیا

یاریگا –

ئێوارەی ڕۆژی هەینی شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق گەیشتنە سانت پترسبۆرگ لە وڵاتی رووسیا بە مەبەستی ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانە بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە.

شاندی شێرەکانی رافیدەین لە رووسیا پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا بە ئامادەبوونی مەجید ئەلکینانی کونسوڵی عێراق لە وڵاتی ڕووسیا.

هەڵبژاردەی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە یاریگای تایبەت بە یانەی زینیت یەکەم یەکەی مەشقی خۆی ئەنجامدەدات، وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکەیان کە لە ڕۆژی یەکشەممە ئەنجامیدەدەن لە کاتژمێر 6ی شەودا.

ئەم یارییە دەبێتە یەکەم یاری بۆ هەڵبژاردەی عێراق لەدوای بەدەست هێنانی نازناوی جامی کەنداوی بەسڕە لە مانگی یەکی ئەمساڵدا.

هەروەها دەبێتە دووەم یاری بۆ هەڵبژاردەی رووسیا لەم پشووە نێودەوڵەتییانەی ئێستا پاش ئەوەی لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە تاران بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێران بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر بە گۆڵێک یەکسانبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button