ئیسپانیاگرنگترین

پێرێز لیستی جێگرەوەکانی ئانچیلۆتی دەستنیشان دەکات

یاریگا –

تاوەکو ئێستا داهاتووی کارلۆ ئانچیلۆتی لەگەڵ ریال مەدرید گەرەنتی نەکراوە، هەرچەندە گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەر دەچێت. بەردەوام بوونی کارلۆ پێویستی بە نازناوە لەم وەرزەدا، تەنیا چامپیۆنزلیگی لەبەردەست ماوە، چونکە دوای دۆڕانی یاری کلاسیکۆ، جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ 12 خاڵ زیادبوو.

رۆژنامەی کۆنفیدێنسیال بڵاویکردووەتەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریلا مەدرید لیستی پاڵێوراوانی بۆ شوێنگرتنەوەی ئانچیلۆتی دەستنیشان کردووە، ئەمەش ئەگەر بێتو چامپیۆنزلیگ بەدەست نەهێت.

بەگوێرەی رۆژنامەکە بێت، زینەدین زیدان، ئەفسانە یانەکە و راهێنەری پێشووی لۆس بلانکۆس، لە سەرووی لیستیەکەی پێرێزدا دێت. زیدان لە 2016 تاوەکو 2018 راهێنەرایەتی ریال مەدریدی کرد و سێ نازناوی چامپیۆنزلیگی لەسەر یەک بۆ ریال بەدەستهێنا و لە ساڵانی 2019 و 2021 نازناوی لالیگای بەدەستهێنا.

زیدان بە هۆی ناکۆکی لەگەڵ دەستەی کارگێڕی و رەتکردنەوەی زۆربەی داواکارییەکانی، ریال مەدریدی جێهێشت، ئێستا فلۆرێنتینۆ دەیەوێت جڵەوی یانەکەی بداتە دەست زیدان.

لیستەکەی پێرێز جولیان ناگلسمانی تێدایە، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە پۆستی راهێنەرایەتی بایرن میونشن دوورخرایەوە. لە ساڵی 2018 ناوی ناگلسمان لەسەر مێزی ریال مەدرید هەبوو، دوای دەستلەکارکێشانەوە زیدان، بەڵام بە بیانووی نەبوونی ئەزموونی پێویست، ئەرکی راهێنەرایەتییەکە بە جولیان لۆپیتگێ درا.

چابی ئەڵۆنسۆ، یەکێکی دیکەیە لە پاڵێوراوان بۆ پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید، لەم وەرزەدا، ئەنجامی باشی لەگەڵ بایەرلیڤەرکوزن بەدەستهێناوە و پێرێز پێی سەرسامە.

هەریەکە لە راول گۆنزالێس و ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە لیستی داواکراوانی پێرێزدان، بەڵام زیدان و ناگلسمان لە سەرووی لیستی داواکارییەکانی پێرێزدا دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button