ئینگلتەرا

ئێڤەرتۆن لەلایەن پرێمەرلیگەوە سزا دەدرێت

یاریگا –

کۆمەڵەی خولی ئینگلیزی، یانەی ئێڤێرتۆنی لەژێر لێکۆڵینەوە داناوە و لیژنەیەکی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ کەیسەکەدا دەکات.

بەگوێرەی بەیاننامەی کۆمەڵەی پرێمەرلیگ بێت، ئێڤێرتۆن چەند سەرپێچی لە رێساکانی یاری خاوێنی دارایی لە وەرزی رابردوودا کردووە، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە بدرکێنێت.

ئێڤێرتۆن لە بەیاننامەیەکدا، نیگەرانی خۆی لە بڕیارەکە دەرخست و روونیکردەوە

ئێڤێرتۆن بە توندترین شێوەی ئەم تۆمەتانە رەت دەکاتەوە، چونکە تیمێکی سەربەخۆ کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەن و تەواو دڵنیاین لە پابەند بوونمان بە رێساکانی دارایی، ئێڤێرتۆن ئامادەیە بە توندی بەرگری لە هەڵوێستی خۆی بکات لە بەرامبەر لیژنەکەدا.

لە وەرزی رابردوودا، ئێڤێرتۆن بە جیاوازی چەند خاڵێک لە پرێمەرلیگدا مایەوە، لەم وەرزەشدا، ئێڤێرتۆن خەریکی جەنگە، بۆ ماونەوە لە پرێمەرلیگ، ئێستا لە پلەی 15مدا دێت، بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ ساوسامپتن، کە لە دوا پلەدا دێت.

بەگوێرەی رێساکانی دارایی پرێمەرلیگ، نابێ زیانەکانی هیچ یانەیەک لە ماوەی سێ ساڵدا، لە 105 ملیۆن پاوەند زیاتر بێت، بەڵام بە هۆی پەتای کۆرۆنا، دەستکارییەکی کرد.

زیانەکانی ئێڤێرتۆن لە ماوەی سێ وەرزی رابردوودا، زیاتر بووە لە 372 ملیۆن پاوەند، ئەمەش کێشەی دارایی بۆ دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button