ئاسیائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

مۆدریچ: دەمەوێت لەگەڵ ریال مەدرید بەردەوام بم

یاریگا
لوکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی کڕواتیا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەنگۆی جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەی رەتدەکاتەوە.

ناوەڕاستکارە کڕواتیەکەی شاهانەکان لە دیمانەیەکدا کە بەشێکی فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، لەبارەی چارەنوسی خۆی دەڵێت “

خواستم دیارە و دەمەوێت لەگەڵ یانەکەم بەردەوام بم، بڕوای بەم خواستەم هەیە و هیوادارم ئەمە رووبدات “.

مۆدریچ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت “

ئەو هەواڵانەی باس دەکرێن تەنها دەنگۆن و هیچ راستیەک نیە، بۆ 100ـمین جار دەڵێمەوە هیوادارم لەگەڵ ریال مەدرید بەردەوام بم “.

مۆدریچ ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێک بۆ نوێکردنەوەی پێشکەش نەکراوە، دەنگۆیەکیش بڵاوبووەتەوە یانەی نەسڕی سعوودی دەیەوێت ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button