ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مارکۆس راشفۆرد گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە

یاریگا –

مارکۆس راشفۆرد گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد وەستاندووە، بەهۆی ناڕوونی لە سەرۆکایەتی داهاتووی یانەکە.

راشفۆرد ئاستێکی زۆر باش لەگەڵ مانچێستەر یونایتد پێشکەش دەکات و گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەر دەچێت، تاوەکو ئێستا گفتوگۆ لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستی پێنەکردووە.

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت گرێبەستی راشفۆرد نوێبکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرۆکایەتی داهاتووی یانەکە لە نێوان سێر جیم راتکلیف و جاسم بن حەمەد یەکلایی نەبووەتەوە.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویکردووەتەوە، راشفۆرد گفتوگۆکانی وەستاندووە، چونکە دەیەوێت دڵنیایی لە خاوەنی نوێی مانچێستەر یونایتد وەربگرێت و پرسەکانی بڕەوێنێتەوە.

ئەگەر راشفۆرد و مانچێستەر یونایتد لەسەر مووچەی ساڵانە رێکنەکەون، ئەوا لە کانوونی دووەمی ساڵی 2024 دەتوانێت گفتوگۆکان لەگەڵ یانە گرنگیپێدەرەکان دەست پێبکات.

بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان پێشتر گرنگیان بە راشفۆرد پیشاندابوو. تاوەکو ئێستا 73 گۆڵی لە پرێمەرلیگ کردووە و 51 یاری نێودەوڵەتیشی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button