ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

كانسێلۆ دوورخستنەوەی ناگلیسمان پشتڕاستدەكاتەوە

یاریگا

جواو كانسێلۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی كە لە ئێستادا بە شێوەی خواستن یاری بۆ بایرن میونشن دەكات باس لە دوورخستنەوەی جولیان ناگلیسمان راهێنەری بایرن میونشن دەكات.

چەندین راپۆرتی رۆژنامەوانی ئەوەی ئاشكرا كرد كە یانە ئەڵمانیەكە ناگلیسمان لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دووردەخاتەوە و تۆماس تۆخێل وەك شوێنگرەوەی دادەنێت.

هەڵبژاردەی پۆرتوگال میوانداری هەڵبژاردەی لیشنشتاینی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە یۆرۆی 2024.

كانسێلۆ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر دایناوە دەربارەی دوورخستنەوەی ناگلیسمان دەڵێت: ئێستا ئەوە دەزانم، دەزانم كە ناگلیسمان نابینمەوە كاتێك دەگەڕێمەوە میونشن، ئەو ویستی لە بایرن بم بۆیە دەمەوێت سوپاسی بكەم.

سەبارەت بە تۆخێل گووتی: بەهۆی ئەوەوە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگم دۆڕاند، بۆیە هیوادارم ئەمساڵ لەگەڵ ئەودا بیبەمەوە.

ڤیدیۆ: گۆڵی یەکەمی پۆرتوگال بەرامبەر لێشنشتاین

كانسێلۆ لەگەڵ بایرن بەشداری لە 6 یاری خولی ئەڵمانیدا كردووە و توانیویەتی گۆڵێك بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button