ئه‌وروپائینگلتەرا

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی ئادار ـی پرێمەرلیگ

یاریگا

هەژماری فەرمی پرێمەرلیگ پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی ئادارـی خولەكەی راگەیاند. 

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی پرێمەرلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر چوار راهێنەری وەك پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ئاداری خولەكەی دەستنیشانكرد.

هەریەك لە راهێنەران ( میكێل ئارتێتا ، رۆبێرتۆ دی زێربی ، ئونای ئیمیری ، پێپ گواردیۆلا ) پاڵێوراوان بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی ئاداری پرێمەرلیگ.

ئامارەكانی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین راهێنەری پرێمەرلیگ لە مانگی ئادار:

ئارتێتا: 4 یاری ، 4 بردنەوە ،14 گۆڵیان كردووە و 3 گۆڵیان لێكراوە.

– دی زێربی: 3 یاری ، 2 بردنەوە ، 1 یەكسان، 7 گۆڵیان كردووە، 2 گۆڵیان لێكراوە.

ئیمیری: 3 یاری ، 2 بردنەوە ، 1 یەكسان ، 7 گۆڵیان كردووە ، 1 گۆڵیان لێكراوە.

گواردیۆلا: 2 یاری ، 2 بردنەوە ، 3 گۆڵیان كردووە ، گۆڵیان لێ نەكراوە.

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی ئاداری پرێمەرلیگ

بابەتی زیاتر

Back to top button