یاریگا

ئەڵمانیەکان نیشانەی کاپتنی کلاسیک بەکاردێننەوە

یاریگا

ساڵانێکە زۆربەی کاپتنی هەڵبژاردەکانی جیهان نیشانەی کاپتنی پەلکە زێڕینە وەکو پاڵپشتی کردن لە هاورەگەز خوازەکان بەکاردێنن، ئەم کارەش کاردانەوەی زۆری ئەرێنی و نەرێنی بەدوای خۆیدا هێنا،لەمەودواش یوێفا رێگە بە هیچ هەڵبژاردەیەک نادات ئەمجۆرە قۆڵبەندانە بەکاربێننەوە

 

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، لەمەودا کاپتنەکانی مانشافت ئاگادار کراونەتەوە پێویستە لە یارییەکان نیشانەی کاپتنیان سێ رەنگی ئاڵای وڵاتەکەیان بێت، بۆیە بڕیارە لە یارییە دۆستانەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بەرامبەر پیرۆ، یوشوا کیمیچ نیشانە کلاسیکەکە ببەستێت. هەروەها سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە یوێفا هەموو هەڵبژاردەکانی ئاگادار کردووەتەوە، پێویستە لە یۆرۆ هەموو هەڵبژاردەکان نیشانەی کاپتنی تایبەت بە ئەوان ببەستن.

 

لەلایەن خۆیەوە رۆدی فولەر بەرێوەبەری وەرزشی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەمبارەوە دەڵێت ”

ئێمە دەبێت لەمەودا نیشانەی کاپتنی تایبەت بە رەنگەکانی ئاڵای وڵاتەکەمان بەکاربێنین، راستە هەندێکجار پێویستە پاڵپشتی هەندێ لایەن بکەین، بەڵام ئێستا هەموو شتێک دەبێت پەیوەست بێت بە یاریی تۆپی پێ

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەهۆی پاڵپشتی کردنی هاورەگەزخوازەکان لە مۆندیالی 2022ـی قەتەر، رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بونەوە، ئەمیش دوای ئەوەی رێگەیان بە کاپتنەکەیان نەدرا نیشانەی کاپتنی ئاڵای هاورەگەز خوازەکان بەکاربێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button