ئه‌وروپائیسپانیا

گابری بووەتە ئامانجی چەندین یانە گەورە

یاریگا
گابری ناوەڕاستکاری یانەی سێلتاڤیگۆی ئیسپانیا بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا، سەرۆکی یانەکەی دەڵێت ئەوان ئامادەن دەستبەرداری ئەو یاریزانەیان بن.

کارلۆس مۆرینۆ سەرۆکی یانەی سێلتاڤیگۆ لە دیمانەیەکدا کە بەشێکی فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت ‘

ئێمە ئامادەین دەستبەرداری ناوەڕاستکارەکەمان بین، بە مەرجێک ئەو یانەیەی داوای دەکات مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەمان پێشکەش بکات، بە پێچەوانەوە ئامادەنین دەستبەرداری ئەو یاریزانە بین. زۆر یانە هەن داوای زانیاریمان لێدەکەن لەسەر ئەو یاریزانەمان، لەوانە چوار یانە لە 10 یانە تۆپەکانی پرێمەرلیگی ئینگڵتەڕا

سەرۆکی یانە ئیسپانیەکە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە دەنگۆی گرنگیدانی یانەی ریال مەدرید بە گابری ناوەڕاستکاری یانەکەی دەکات و دەڵێت:

تاوەکو ئەم ساتە شاهانەکان هیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ ئێمە نەکردووە لەسەر گواسینەوەی گابری، ئاگاداری ئەوەش نین ئەگەر بە تەنیا قسەیان لەگەڵ کردبێت، بەڵام جارێکی دیکەش دەێڵێمەوە، ئێمە تەنها بە مەرجی پێشکەش کردنی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەستبەرداری دەبین

 

گابری ناوەڕاستکاری یانەی سێلتاڤیگۆ تاوەکو ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، پێشتریش دەنگۆی ئەوە هەبوو یانەی بارسێلۆناش دەیەوێت وەکو شوێنگرەوەی سێرخیۆ بۆسکێتس، ئەو یاریزانە بۆ وەرزی داهاتوو بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button