ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید بەختی خۆی لەگەڵ هالاند تاقیدەکاتەوە

یاریگا –

ریال مەدرید جارێکی دیکە بەختی خۆی لەگەڵ ئێرلینگ هالاند تاقیدەکاتەوە.

ئەستێرەی هەڵبژاردەی نەرویجی ئێستا یەکێکە لە باشترین گۆڵکارانی جیهان، لەم وەرزەدا چەندین ریکۆردی لەگەڵ مانچێستەر سیتی شکاند، هەرچەندە هێشتا وەرزێکی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە تەواو نەکردووە.

رۆژنامەی AS باس لە هەوڵەکانی ریال مەدرید بۆ بەدەستهێنانی خزمەتەکانی هالاند دەکات، بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە بێت، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هالاند لەگەڵ سیتی دەگاتە 240 ملیۆن یۆرۆ. هەرچەندە نرخەکەی بەرزە، بەڵام ریال مەدرید دەیەوێت وەبەرهێنان لەم گرێبەستەدا بکات، چونکە مووچەی هەریەکە لە یاریزانان لوکا مۆدریچ، ئیدێن هازارد، تۆنی کرووس و کەریم بێنزێمای بۆ دەگەڕێتەوە، بەو پێیەی تاوەکو ئێستا گرێبەستەکانیان نوێ نەکراونەتەوە.

هەرچەندە بێنزێما یەکێکە لە باشترین یاریزانانی ریال مەدرید لە چەند ساڵی رابردوودا، کەچی زۆربوونی پێکانەکانی وای لە دەستەی کارگێڕی یانە مەدریدییەکە کردووە، بیر لە دەستبەرداربوون لە خزمەتەکانی بێنزێما بکەنەوە.

کیلیان ئێمباپێ ئامانجی سەرەکی ریال مەدریدە و گرێبەستەکەی لە هاوینی 2024 بەسەر دەچێت، تاوەکو ئێستاش بڕیاری کۆتایی لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسییەکە نەداوە.

باوکی هالاند لە لێدوانێکی پێشوویدا رایگەیاندبوو، ریال مەدرید بژاردەی سێیەمی هالاند بووە لە هاوینی رابردوودا و لە کۆتاییدا مانچێستەر سیتی هەڵبژارد.

بابەتی زیاتر

Back to top button