ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا لە گواستنەوەی کاپتنی ئاتلێتیک بیلباو نزیکە

یاریگا –

بارسێلۆنا لە گواستنەوەی ئینیگۆ مارتینێز، کاپتنی ئاتلێتیک بیلباو نزیک دەبێتەوە.

رۆژنامەی AS روونیکردووەتەوە، بارسێلۆنا و ئینیگۆ گەیشتوونەتە رێککەوتنی سەرەتایی و پێدەچێت لە هاوینی داهاتوودا، ئینیگۆ بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانە کاتالۆنییەکە بکات.

بارسێلۆنا رووبەڕووی قەیرانێکی دارایی قووڵبووتەوە و پێویستە دەستبەرداری کۆمەڵێک یاریزان ببێت، تاوەکو خەرجییەکانی کەم بکاتەوە. رۆژنامەی ئاس دەڵێت، ئێریک گارسیا دەبێتە قوربانی یەکەمی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی بارسێلۆنا.

ئێریک گارسیا لە ساڵی 2021 گەڕایەوە بارسێلۆنا، لە دوای بەسەربردنی چوار ساڵ لە ئەکادیمیای مانچێستەر سیتی، بەڵام تاوەکو ئێستا شوێنێکی سەرەکی لە پێکهاتەی چاڤی نەدۆزیوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button