ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

رابیۆ: من لە تورین دڵخۆشم

یاریگا
ئادریان رابیۆ، ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی توتۆسپۆرتی ئیتاڵی، ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکەی خانمە پیرەکە دەڵێت لەگەڵ یانەکەی دڵخۆشە و هەست بە ئارامی دەکات لەگەڵ یانەکەی، بۆیە دوای ئەم قسانەی چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی شارین تورین نوێبکاتەوە، هەرچەندە دەنگۆیەکیش هەیە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

رابیۆ دوای سێ مانگی دیکە واتە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس کۆتایی دێت، بەرپرسانی یانەکەش هەموو هەوڵێک بۆ رازیکردنی دەدەن لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button