ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

جۆردی ئەلبا: مێسی تووشی شۆكی كردم

یاریگا

جۆردی ئەلبا، یاریزانی ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا ئاشكرایكرد كە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای پاریس سان جێرمان تووشی شۆكی كردووە.

لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەلبا سەبارەت بە گەڕانەوەی مێسی گووتی: نازانم چی روودەدات گرێبەستی لەگەڵ پاریس سان جێرمان هەیە، بەڵام بێگومان دەمەوێت بگەڕێتەوە ، ئەوە بۆ بلاوگرانا و خۆشی زۆر باش دەبێت.

بەردەوام بوو گووتی: لە ماوەی ساڵی یەكەمیدا بە كاتێكی باشدا تێنەپەڕی لەگەڵ یانەكەی، تووشی سەختی بوویەوە لە رووی گونجاندنی ژیانیەوە ، بەڵام ئێستا زۆر باشتر بووە.

سەبارەت بە رۆشتنی مێسی لە بارسێلۆنا گووتی: تووشی شۆكی كرم هەواڵی رۆشتنی، لە رۆژی پێشتر قسەم لەگەل كرد و پێی گووتم كە لە ئیبیزا دەگەڕێتەوە و واژۆ لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەل بارسێلۆنا دەكات ، دواتر هەواڵەكەم لە خێزانەكەم بیست و باوەڕم نەدەكرد ، بۆ ماوەی چەند خولەكێك شۆك بووم و بڕوام نەدەكرد مێسی بڕوات.

لە درێژەی قسەكانیدا بەرگریكارەكەی بارسا گووتیشی: پەیوەندیم پێوە كرد و زۆر شتی بۆ باسكردم كە نابێت لێرە وردەكاریەكانی باس بكەم كە تەنیا خۆی و یانەكە دەیزانێت.

لە هاوینی ساڵی 2021 دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا بە خۆڕایی پەیوەندی بە ریزەكانی پاریس سان جێرمانەوە كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button