ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

فەرمی: كیلیان ئێمباپێ بە كاپتنی یەكەمی فەڕەنسا دیاریكرا

یاریگا

دیدیە دیشامپ، راهێنەری فەڕەنسی هەڵبژاردەی فەڕەنسا كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەكەی وەك كاپتنی یەكەم هەڵبژارد.

دوای یارییەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ هەریەك لە یاریزانان هۆگۆ لۆرێس ، رافایل ڤاران و كەریم بێنزێما وازهێنانی خۆیان لە یاری نێودەوڵەتی راگەیاند.

لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ تیلیفوت دیشامپ گووتی: كیلیان ئێمباپێ كاپتنی نوێی هەڵبژاردەی فەڕەنسایە و ئەنتوان گریزمان دەبێتە جێگرەوەی.

هەروەها گووتیشی: ئێمباپێ هەموو سیفاتێكی تێدایە كە ئەو بەرپرسیاریەتیە لە ئەستۆ بگرێت لە نێو یاریگا و لە راهێنانەكان.

یەكەم یاری ئێمباپێ وەك كاپتنی یەكەمی كەڵەشێرەكان لە رۆژی هەینی دەبێت بەرامبەر هەڵبژاردەی هۆڵەندا.

لاوە 24 ساڵانەكەی فەڕەنسا لە ساڵی 2014 یەكەم یاری خۆی بە درێسی كەڵەشێرەكانەوە كردووەو لە ئێستادا لە كۆی 66 یاری خاوەنی 36 گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button