ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینیاریگا

ناپۆلی نرخێکی خەیاڵی بۆ فرۆشتنی ئۆسیمین دادەنێت

یانە دەوڵەمەندەکان ددانیان بۆ راوکردنی ئۆسیمین تیژکردووە

یاریگا

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی گرێبەستێکی بەهێزی ئامادەکردووە بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمینی نێجیری و گۆڵکاری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی “ئال ماتینۆی”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کەوا ئۆسیمین ئارەزووی خۆی نەشاردووەتەوە بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە گەورەترین هێرشبەرەکانی مێژووی تۆپی پێ، وە ئەو لێدوانانەی بەم دواییانە داویەتی ئەگەری ڕۆیشتنی لە کۆتایی وەرزدا لە یانە ئیتاڵییەکە بەکراوەیی هێشتووەتەوە.

رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەیش کردووە ئەگەر مانچێستەر بێتە پێشەوە بۆ کڕینی ئۆسیمین ئەوا ناپۆلی بە کەمتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ رازی نابێت.

لە حاڵەتی شکست هێنانی گواستنەوەی ناوبراو بۆ مانچێستەریش ناپۆلی روو لە بژاردەی دووەم دەکات، کە بریتییە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئۆسیمین بە زیادکردنی مووچەکەی، وە دانانی بڕە پارەیەکی زۆر وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی، تا بتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ پارێزگاری لە ئەستێرە ئەفریقییەکەی بکات.

جێگای باسە ئۆسیمین وەرزێکی سەرسوڕهێنەر بە درێسی ناپۆلییەوە بەسەردەبات، کە بە کردنی 21 گۆڵ و بەجیاوازی 7 گۆڵ لەگەڵ هێرشبەری یانەی ئینتەر میلان، لاوتارۆ مارتینێز، پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە.

یانەکەیشی دوای تێپەڕینی 27 گەڕی سێریا ئەی بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ و بەجیاوازی 19 خاڵ لەگەڵ لازیۆی دووەم پێشەنگی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button