ئه‌وروپائیسپانیا

ئانچێلۆتی لە بڕیارەكانی ناوبژیوانی كلاسیكۆ ناڕازیە

یاریگا

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا گومانی لە بێ لایەنی ئاستی ناوبژیوانی یارییەكە بووە.

بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیست و شەشی خولی ئیسپانیا.

لە خولەكی 80ی یارییەكەدا ماركۆ ئەسینسیۆ گۆڵێكی بۆ ریال مەدرید كرد بەڵام بەهۆی ئۆفسایدەوە گۆڵەكەی رەتكرایەوە.

وێنەی رەتكرانەوەی گۆڵەكەی ئەسینسیۆ

لە دوای یارییەكە ئانچێلۆتی گووتی: هێشتا دڵنیا نین بۆچی گۆڵەكەی ئەسینسیۆ رەتكرایەوە و بەو شێوەیەش دەچینەوە مەدرید.

سەبارەت بە جیاوازی 12 خاڵ گووتی: ئەوان لە ئێمە زیاتر بەردەوامی و خواستی بردنەوەیان هەیە.

سەبارەت بە سێیەم دۆڕانی لەسەر یەك بەرامبەر بارسێلۆنا كارلۆ گووتی: لە یاریگایەکی سەخت و لەبەردەم رکابەرێکی بەهێزدا رووبەڕووبوونەوەکەمان ئەنجامدا، بەڵام ئاستێکی باشمان پێشکەشکرد و شایەنی دۆڕان نەبووین.

بەردەوام بوو گووتی: شێوازی یاریكردن نەگۆڕە و تەنیا تایبەتمەندی تاكە كەسی دەگۆڕێت، رۆدریگۆم خستە ناوەوە بۆ ئەوەی یارمەتیدەرێك بێت بۆ هێڵی هێرشبردن و هەروەها سێ یاریزانی نوێم خستە ناوەڕاست بۆ ئەوەی وزەی تەواویان هەبێت.

بەو بردنەوەیە بارسێلۆنا كۆی خاڵەكانی بۆ 68 خاڵ بەرزكردەوە و ریال مەدریدیش لە ریزبەندی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی 56 خال و بە جیاوازی 12 خاڵ یانە كەتەلۆنییەكە لە ریزبەندی یەكەم دێت.

ریزبەندی لالیگا

بابەتی زیاتر

Back to top button