ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

بێنزێما داوایەکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەی رەتدەکاتەوە

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ فەرەنسا داوای لەو یاریزانانی پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە، ئەوانەی لە دوای مۆندیالی 2022 وازیان لە یاریی نێودەوڵەتی هێناوە، لە یاریی بەرامبەر هۆڵەندا ئامادەبن، بەڵام کەریم بێنزێما ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە.

ماڵپەری فووت مێرکاتۆ بڵاویکردەوە، فێدراسیۆنی تۆپی پێ فەرەنسا ئەو یاریزانانەی دوای مۆندیالی قەتەر وازیان لە یاریی نێودەوڵەتی هێناوە بانگهێشت کردووە، بۆ ئەوەی لە یاریی بەرامبەر هۆڵەندا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 وەکو میوان ئامادەبن، بەڵام گۆڵکارەکەی پێشووی کەلەشێرەکان ئەو بانگهێشتنامەی رەتکردووەتەوە و ئامادەنیە لەو یارییە ئامادەبێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە هۆکاری رەتکردنەوەی ئەم بانگهێشتانەمەیە لەلایەن کەریم بێنزێما، هۆکاری کێشەکانی لەگەڵ دیدیێ دێشامبی راهێنەری هەڵبژاردەکەیە، کێشەکانی نێوان ئەو دوو کەسەش لە مۆندیالی قەتەر سەری هەڵدا، کاتێکدا راهێنەرەکە ئەو یاریزانە بە بیانۆی پێکان لە هەڵبژاردەکەی دوورخستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button