ئه‌وروپائیسپانیا

کۆرتوا: بەبێ تێر شتیگن بردنەوەکانی بارسێلۆنا ئەستەمە

یاریگا
تیبۆ کۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا باس لە جیاوازیەکانی نێوان خۆی و مارک ئاندرێ تێر شتیگن گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنا دەکات و پێیوایە یانەکەی بەبێ ئەو گۆڵپارێزە ئەستەمە بتوانێت بردنەوە بەدەست بێنێت.

گۆڵپارێزەکەی شاهانەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی کلاسیکۆ دەڵێت ” ئەم یارییە لەگەڵ یاریی قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا جیاوازی زۆرە، ئەوان لە یاریگای خۆیان یاریی دەکەن و یارییەکەی هێرشبەری دەکەن، لە بەرامبەردا دەرفەتێکی باشە بۆ یاریزانانی ئێمە سوود لە هێرشە هەڵگەڕاوەکان ببینن. شتیگن هەمیشە گۆڵپارێزێکی باش بووە، ئەو لە یاریی بە قاچ لە من باشترە، بەڵام من لە گەڕاندنەوەی تۆپەکان باشترم چونکە باڵایەکی بەرزترم هەیە، لە کۆتاییدا ئەرکی هەردووکمان پارێزگاری کردن لە گۆڵەکانمان ”.

کۆرتوا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ستایشی گۆڵپارێزەکەی بارسا دەکات و دەڵێت ” بارسێلۆنا بە جیاوازی 9 خاڵ لە پێشەنگایەتی لالیگا پێش ئێمە، ئەمەش هەموو بەهۆی گۆڵپارێزەکەیانەوە بووە، ئەگەر ئەو گۆڵپارێزە نەبوایە بردنەوە 1-0 ئەو یانەیە زۆر کەم دەبوون و هەموو یارییەکان یەکسان دەبوون. ئەگەر بلاوگرانا بەم شێوەیە و لەسەر ئەم ئەنجامانە بەردەوام بێت، بێگومان ناسناوی ئەم وەرزەی لالیگا بەدەست دێنن ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button