ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

كۆنتی: لە تۆتنهام یاریزانی خۆپەرست دەبینم کە نایانەوێت یارمەتی یەکتر بدەن

یاریگا

ئەنتۆنیۆ كۆنتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی رەخنە لە یاریزانەكانی یانەكەی دەگرێت دوای یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر ساوسهامبتۆن.

ساوسهامبتۆن لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری تۆتنهامی كرد و یارییەكەش بە سێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانەی یارییەكانی هەفتەی بیست و هەشتی خولی ئینگلیزیدا.

تۆتنهام بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت دوو خاڵ لە نیوكاسڵی پێنجەمەوە دوورە ودوو یاری زیاتریشی ئەنجامداوە.

لە دوای یارییەكە ولە لێدوانیدا بۆ BBC بەریتانی كۆنتی گووتی:

كێشەكە ئەوەیە ئێمە نیشانمانداوە كە تیمێك نین، ئێمە 11 یاریزانین لە یاریگادا، یاریزانی خۆپەرست دەبینم، كە نایانەوێت هاوكاری یەكتر بكەن، كە بە دڵ یاری بۆ یانەكە ناكەن لە یاریگادا، ئەوان بۆ خۆیان یاری دەكەن نەك یانەكە، ئێمە لەم وەرزەدا هیچ پێشكەوتنێكمان بەدەست نەهێناوە، ئەوەش هەموو وەرزێك بە هەمان شێوەیە بە بێ گوێدان بەوەی كە راهێنەرەكە كێیە، ئێمە لێرە لەسەر ئەوە راهاتووین، بۆ شتێكی گرنگ یاری مەكەن ئەوان نایانەوێت بۆ ئامانجێكی گرنگ یاری بكەن، ئەمە چیرۆكی تۆتنهامە، 20 ساڵە وایە و هیچیان نەبردووەتەوە بۆچی؟.

گرێبەستەكەی كۆنتی لەگەڵ تۆتنهام لە هاوینی ئەمساڵدا و دوای كۆتاییهاتنی وەرز بەسەردەچێت و پێدەچێت دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی ریزەكانی سپێرز جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button