ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا

یاریگا

كارلۆ ئانچێلۆتی ، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیست و شەشی خولی ئیسپانیا.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 65 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی خولی ئیسپانیا دێت و ریال مەدریدیش لو ریزبەندی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ.

ریال مەدرید بێجگە لە داڤید ئالابا تەواوی یاریزانەكانی ئامادەیە بۆ كلاسیكۆ.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید:

كۆرتوا ، لۆنین ، لۆپێز ، كارڤاخال، میلیتاو ، ڤاییخۆ ، ناچۆ ، ئۆدریۆزۆلا ،ڤاسكێز، رۆدیگەر، مێندی ، كرووس،  مۆدریچ، كامافینگا ، ڤاڵڤێردی ، چوامینی، سیبایۆس،  هازارد ، بێنزێما، ئەسینسیۆ ، ڤینیسیۆس ، رۆدریگۆ، ماریانۆ ، ئەلڤارۆ.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید

بابەتی زیاتر

Back to top button