ئیسپانیا

دوانەی میسی و سوارێز باشترین دوانەن لە ئەوروپا

یاریگا- ئەفسانەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی لەگەل لویس سوارێزی ئۆرۆگوایانی دووانەیەكی ترسێنەرنلە ڕیزەكانی بارسێلۆنا.

لیۆنێل میسی لە بەرواری16-10-2004 دەستی بە یاریكردن كرد و هەروەها لویس سوارێز لە بەرواری 25-10-2014 پەیوەندیكرد بە ڕیزەكانی بلاوگراناوە ، لەماوەی پێنج ساڵ یاریكردن پێكەوە دووانەیەكی ترسێنەریان درووستكردووە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی كەتەلۆنی باس لە پەیوەندیە پتەوەكەی نێوان میسی و سوارێز دەكات چ لە ناو یاریگا و چ لە دەرەوەی یاریگا و لە ئێستاشدا باشترین دووانەی ئەوروپان.

میسی 43 گۆڵی تۆمار كردووە و 21 گۆڵیشی درووستكردووە، سوارێز 23 گۆڵی تۆمار كردووە و 11 گۆڵیشی درووستكردووە واتە 66گۆڵیان تۆمار كردووە و 32 گۆڵیشیان درووستكردووە.

دووانەكەی بلاوگرانا لە پێش سەرجەم دووانەكانی ئەوروپان وەك سەڵاح و مانێ كە 35 گۆڵیان كردووە هەروەها مباپێ و كاڤانی كە 44 گۆڵیان كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button