ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوا مانگەکانی ئاسێنسیۆییە لە ریال مەدرید

یاریگا –

چارەنووسی مارکۆ ئاسێنسیۆ لەگەڵ ریال مەدرید ناڕوونە و چەند یانەیەک لە پرێمەرلیگ گرنگیان بە ئەستێرە ئیسپانییەکە داوە.

تاوەکو ئێستا ئاسێنسیۆ نەگەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ دەستەی کارگێڕی ریال مەدرید، هەرچەندە گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەر دەچێت.

لە مانگی رابردوودا، مەدرید ئۆفەری نوێکردنەوەی گرێبەستی پێشکەش بە ئاسێنسیۆ کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا یاریزانەکە وەڵامی کۆتایی نەداوەتەوە.

پێگەی Team Talk بڵاویکردووەتەوە، ئاسێنسیۆ و خۆرخێ مێندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی، دەیانەوێت مووچەکەی بەرز بکەنەوە، بۆیە گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان درێژە پێداوە. لەلایەکی دیکەوە، یانەکانی مانچێستەر سیتی. ئارسیناڵ و چێڵسی لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئاسێنسیۆ دەکەن.

یاریزانە ئیسپانییەکە گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوو بەسەر دەچێت و ریال مەدرید چەند بژاردەیەکی دیکەی هەیە، لەوانە گەڕاندنەوەی براهیم دیاز لە میلان و ئەمەش شوێنی ئاسێنسیۆ لە مێرێنگی ناهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button