ئاسیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نەسر لە بۆسکێتس نزیکبووەتەوە

یاریگا –

سێ یانەی سعودی بۆ ئۆفەری فەرمیان پێشکەش بە سێرجیۆ بۆسکێتس کردووە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، نەسر ئۆفەرێکی گرانبەهای پێشکەش بە بۆسکێتس کردووە و دەیەوێت بۆ ساڵی داهاتوو، شان بە شانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاری بکات. لەلایەکی دیکەشەوە، هیلال و شەباب ئۆفەری جیاوازیان پێشکەش بە کاپتنی بارسێلۆنا کردووە.

جیا لە سعودیە، رۆژنامەکە دووپاتیکردووەتەوە، بۆسکێتس ئۆفەرێکی گەورەی لە ئینتەر میامی ئەمریکییەوە پێگەیشتووە، بەڵام تاوەکو ئێستای چارەنووسی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە.

گرێبەستی بۆسکێتس لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت، تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە، هەرچەندە چاڤی هێرناندێز دەیەوێت پارێزگاری لە خزمەتەکانی بۆسکێتس بکات.

رۆژنامەی موندۆ وردەکارییەکانی ئۆفەرەکەی نەسری ئاشکرا کردووە. بە گوێرەی سەرچاوەکانی رۆژنامەکە بێت، نەسر بڕی 18 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی بۆسکێتس پێشکەش کردووە.

بۆسکێتسی تەمەن 34 ساڵان، لە ساڵی 2007 کاروانی پیشەگەری لەگەڵ بارسێلۆنا دەستپێکرد و بەگوێرەی پێگەی Transfermarkt, بەهای بۆسکێتس ئێستا تەنیا پێنج ملیۆن یۆرۆیە.

بۆسکێتس لەم وەرزەدا بەشداری 21 یاری کردووە و هیچ گۆڵێکی نەکردووە. تەنیا سێ گۆڵی دروست کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button