ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

دی پاول بۆ مێسی: وەرە ئاتلێتیکۆ مەدرید

یاریگا

رۆدریگۆ دی پاول، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی ئاتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی خواستی خۆی دەربڕی بۆ پەیوەندیکردنی لیۆنێل مێسی بە ریزەكانی یانەكەیەوە.

دی پاول و لیۆنێل مێسی توانیان هاوكاری ئەرجەنتین بكەن بۆ بردنەوەی سێیەم نازناوی جامی جیهانی بۆ هەڵبژاردەكەیان.

مێسی و دی پاول

گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستا رێكنەكەوتوون لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەکەی و تا دێت شتەكان ئاڵۆزتر دەبن سەبارەت بە داهاتووی باشترین یاریزانی مۆندیال.

لەم بارەیەوە دی پاول لە لێدوانەكانیدا بۆ ” El Larguero ” گووتی: گومان لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی مێسی دەكرێت لەگەڵ پاریس؟ ئەوەی پێوویستە بیكات ئەوەیە كە بێتە ئاتلەتیكۆ مەدرید.

سەبارەت بە جواو فیلیكس كە لە ئێستادا بە خواستن یاری بۆ چێڵسی دەكات دی پاول گووتی: هەمووان دەیانەوێت یاریزانێكی هاوشێوەی ئەویان هەبێت، ئێمە هەموومان خۆشمان دەوێت و دەمانەوێت بگەڕێتەوە لای خۆمان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button