ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بێنزێما باسی کلاسیکۆ و کاماڤینگا دەکات

یاریگا –

کەریم بێنزێما، ئەستێرەی ریال مەدرید سەرەڕای هەستکردنی بە ئازار لە یاری شەوی رابردوودا بەرامبەر لیڤەرپوول، کەچی ئامادەیی خۆی بۆ یاری کلاسیکۆ دووپاتکردەوە.

بێنزێما تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد و لە خولەکی 82 گۆڕانکاری پێکرا و رۆدریگۆ هاتە شوێنی.

بێنزێما لە دوای بردنەوەی یارییەکە بە رۆژنامەی ASی راگەیاند

پێکانەکەم بریتی بوو لە لێدانێکی بەهێز کە بەر ئێسکی قاچم کەوت، تەنیا لێدانێکە زیاتر نییە. رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لەوێ (کامپ نو) دەبم.

لەبارەی یارییەکەوە بێنزێما گوتی

یارییەکە قورس، بەڵام هەر لە سەرەتایی یارییەکە پیشانماندا، دەمانەوێت بگەینە قۆناخی هەشت. لە قۆناخی داهاتووشدا، تەواوی یانەکان بەهێزن و هیچ یانەیەکی بچووکی تێدا نییە. بزانین تیروپشک چۆن دەبێت. ئەوەی گرنگە، بردنەوەی یارییەکە و گەیشتنە بە قۆناخی داهاتوو.

بێنزێما باسی لە جموجۆڵەکانی ئێدوارد کامافینگا لە یارییەکەدا کرد

وردەکاری بچووکن، بەرگریکارانی لیڤەرپوول بە شێوازی فراوان یاری دەکەن، ئەمەش بەردەوام بۆشایی لە ناوەڕاست دروست دەکات و هەر لەم شوێنەش گۆڵەکەمان کرد. کاماڤینگا بەردەوام هەوڵ دەدات، یاریزانێکی بەهرەمەندە و زۆر دڵخۆشین کە لێرە یاری دەکات.

یاری داهاتووی ریال مەدرید بەرامبەر بارسێلۆنایە، بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو لە چوارچێوەی هەفتەی 26ی لالیگا لە کامپ نوو رووبەڕووی یەکتر ببنەوە. ئەنجامی یارییەکە بە شێوەیەکی زۆر پاڵەوانی ئەم وەرزە یەکلایی دەکاتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button