ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی یەكێك لە ئەستێرەكانی

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشكرایانكرد یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی كەریم بێنزێمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی لە ماوەی داهاتوودا.

گرێبەستەكەی ئێستای بێنزێما لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

كەریم بێنزێما

لە دوای یارییەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ هێرشبەرە فەڕەنسیەكە وازهێنانی خۆی لە یاریكردنی نێودەوڵەتی راگەیاند، كە بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی ئامادەی یارییەكانی ببێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی لیكیپ ـی فەڕەنسی بێنزیما و ریال مەدرید گەیشتوونەتە رێككەوتنی زارەكی سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی بۆ وەرزێكی دیكە و تا ساڵی 2024.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە لە چەند هەفتەی داهاتوودا نوێكردنەوەی گرێبەستی براوەی باڵۆندۆری ئەمساڵ رادەگەیەندرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا دیدیە دیشامپی فەڕەنسی و راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا بێدەنگی شكاند و باسی لە هۆكارەكانی دوورخستنەوەی كەریم بێنزێمای كرد لە كەمپی مەشق و راهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی پێش یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button