خوله‌کانی دیکە

بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید لاوێکیان کردووەتە ئامانج

یاریگا
ئاردا گولێر، یاریزانە لاوی یانەی فەنەرباهچەی تورکیا بەهۆی ئاستە بەرزەکەی و بەهرەکەی، بووەتە ئامانجی هەردووی یانەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یاریزانە 18 ساڵیەکەی یانە تورکیەکە بەهۆی بەهرە و ئاستە بەرزەکەی، بووەتە ئامانجی هەردوو یانە ئیسپانیەکە. ئەو یاریزانە بەرامبەر تەنها 7 هەزار یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی یانە ئیستانبۆلیەکەوە کردووە و ئەو کاتەی یانەکەی ئەم یاریزانەی لە نۆڤێمبەری 2022 گواستەوە، رۆژنامەی فاناتاکی تورکی بە مانشێتێکی گەورە نوسی “ ئەمجۆرە یاریزانە 100 ساڵ جارێک دروست دەبێت “. ئەمیش بەهۆی توانا و ئاستە بەرزەکەی.

ئارادا لە ماڵپەری ترانسفێر مارکێت نرخەکەی بە تەنیا 11 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە و ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی، لە خولی سوپەری تورکیا بەشداری 10 یاریکردووە و خاوەنی 2 گۆڵە.

Back to top button