ئه‌وروپا

مینیۆلێ وازهێنانی خۆی لە یاریكردنی نێودەوڵەتی راگەیاند

یاریگا

سیمۆن مینیۆلێ، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەلجیكا و یانەی كلۆب برووج وازهێنانی خۆی لە یاریكردنی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی راگەیاند.

لە ساڵی 2011ەوە مینیۆلێ گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەلجیكایە و ماوەی 13 ساڵە پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵی هەڵبژاردەكەی دەكات.

لەپارچە ڤیدیۆیەكدا كە هەژماری فەرمی بەلجیكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر دایناوە وازهێنانی گۆڵپارێزەكەیان لە یاریكردنی نێودەوڵەتی راگەیاند.

لە پەیامەكەیدا گۆڵپارێزەكەی پێشووی یانەی لیڤەرپوول گووتی:

هەندێك جار لە ژیاندا دەبێت بڕیاری گرنگ و چارەنووسساز بدەین ئەمڕۆش یەكێك لەو بڕیارانە دەدەم، دوای 13 ساڵ نوێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكەم، ئێستا كاتی ئەوە هاتووە ماڵئاوایی لە شەیتانە سوورەكانی بەلجیكا بكەم، سوپاس بۆ هەموو هاوڕێكانم،  كارمەندەكان و هاندەران لە هەڵبژاردەكەم، جێگای شانازی بوو بۆم كە  نوێنەرایەتی هەڵبژاردەكەم بكەم.

گۆڵپارێزە 35 ساڵانەكە لە 35 یاریدا بە درێسی بەلجیكاوە دەركەوتووە و لە 10 یاریدا تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button