خوله‌کانی دیکە

ریال مەدرید شوێنگرەوەی بێنزێمای دیاریکردووە

یاریگا –

ریال مەدرید کێبڕکێ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد دەکات، بۆ بەدەستهێنانی خزمەتەکانی گۆنزالۆ رامۆس کە بە شوێنگرەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەژمار دەکرێت.

رۆژنامەی ئابۆلا بڵاویکردووەتەوە، بێنفیکا ئامادەیە بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری گۆنزالۆی تەمەن 21 ساڵ ببێت، ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتدیش لە نزیکەوە چاودێری دەکەن.

رامۆس لە مۆندیالی 2022 بەشداری چەند یارییەکی کرد و لە هەندێ یاری دەبووە شوێنگرەوەی رۆناڵدۆ و لە یاری بەرامبەر سویسرا، لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوو و سێ گۆڵی کرد و پۆرتوگالی گەیاندە قۆناخی هەشتی مۆندیال.

لە چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزەشدا، دوو گۆڵی لە دوا یاری بێنفیکا لە بەرامبەر کڵەب برووج کرد، لەو یارییەی یانە پۆرتوگالییەکە 5-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناخی هەشتی چامپیۆنز.

گۆنزالۆ رامۆس گۆڵکاری خولی پۆرتوگالییە بە 15 گۆڵ لە کۆی 23 یاری. گۆڵەکانی رامۆس یارمەتی بێنفیکایان داوە لە پلەی یەکەمی ریزبەندیدا بێت بە کۆکردنەوەی 62 خاڵ، بە جیاوازی 5 خاڵ لەگەڵ پۆرتۆ.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویکردووەتەوە، پێویستە ریال مەدرید 120 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو بەدەستهێنانی خزمەتەکانی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە خەرج بکات و ببێتە شوێنگرەوەی کەریم بێنزێما، کە لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی بەسەر دەچێت.

لەلایەکی دیکەوە، مانچێستەر یونایتد سوورە لەسەر بەدەستهێنانی هێرشبەرێکی کوالێتی جیهانی، بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا ئاسانکاری بۆ ئێریک تێن هاخ بکات، رکابەری لەسەر نازناوەکان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button