ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی ئەستێرەیەكی چێڵسی دەوێت

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد یانەی چێڵسی ئامانجی ئەوەیە لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ژمارەیەك یاریزانی بفرۆشێت بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەستە نوێیەكانی تۆمار بكات.

بەپێی راپۆرتێكی زە ئەتلەتیك چێڵسی بەنیازە كۆمەڵێك لە ئەستێرەكانی بفرۆشێت بۆ ئەوەی لە سزاكانی یاری خاوێن رزگاری ببێت، لە كاتێكدا كە لە گواستنەوەكانی هاوینەشدا ئامانجی ئەوەیە یاریزانی دیكە بگوازێتەوە یانەكەی.

راپۆرتەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە یەكێك لەو یاریزانانە بێن چێلوێل یاریزانی باڵی چەپی یانەكەی دەبێت كە لە ساڵی 2020 لە لێستەر سیتیەوە پەیوەندی بە بلووزەوە كرد.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشكردووە كە مانچێستەر سیتی بەشێوەیەكی جدی كار لەسەر گواستنەوەی چێلوێل دەكات، بە تایبەت لە كاتێكدا كە پێپ گواردیۆلا بە تەواوی سەرسامی یاریزانەكەیە.

لە سەرەتای وەرزدا سیتی سێرجیۆ گۆمێزی ئیسپانی گواستەوە ریزەكانی بەڵام نەیتوانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات، هەر نۆیە یانەكە بەدوای یاریزانێكی دیكەی باڵی چەپدا دەگەڕێت.

بێن چێلوێل

بابەتی زیاتر

Back to top button