ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا ریكۆردێكی مێژووی لە لالیگا تۆماركرد

یاریگا

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ریكۆردێكی مێژووی لە خولی ئیسپانیا تۆمار كرد دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیك بلباو.

شەوی رابردوو ئاتلێتیك بلباو لە یاریگای سان مامێس ـی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە گۆڵێكی بێ وەڵام كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیست و پێنجەمی خولی ئیسپانیا.

بەو بردنەوەیە بارسێلۆنا كۆی خاڵەكانی بۆ 65 خاڵ بەرزكردەوە و جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ ریال مەدرید بەرزكردەوە بۆ 9 خاڵ.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان بارسێلۆنا یەكەم یانەیە لە مێژوودا كە لە 25 یاری سەرەتادا 19 یاری تۆڕی گۆڵەكەیان بە خاوێنی بهێڵنەوە لە خولی ئیسپانیا.

دوای تێپەڕبوونی 25 هەفتە بارسێلۆنا تەنیا 8 گۆڵیان لێ كراوە كە ئەوەش ژمارەی پێوانەییە و ریكۆردەكەی پێشووی ئاتلەتیكۆ مەدریدیان شكاند كە 10 گۆڵیان لێكرابوو لەو ژمارە یارییەدا لە وەرزی 1990/1991.

بابەتی زیاتر

Back to top button