ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین ئەپدەیتی کەیسی گواستنەوەی ”کڤارادۆنا” بۆ ریال مەدرید

یاریگا –

خڤیچا کڤاراتسکێلیا بابەتی گەرمی تۆپی پێی ئەم وەرزەی ئەوروپا. ئەستێرە جۆرجییەکە لە تەمەنی 22 ساڵیدا ئاستێکی بەرز لەگەڵ ناپۆلی پێشکەش دەکات، هەرچەندە لە هاوینی رابردوودا لە یانەی دینامۆ باتوومییەوە پەیوەندی بە یانەکەی ناپڵس کرد.

یاریزانی نێودەوڵەتی جۆرجی، ئێستا لە ناپۆلی نازناوی ”کڤارادۆنا”یان پێداوە و لە یاری دوێنێ بەرامبەر ئاتالانتا، گۆڵێکی سەرنجڕاکێشی کرد.

کڤارا وەرزێکی نائاسایی لەگەڵ ناپۆلی پێشکەش دەکات و تاوەکو ئێستا 13 گۆڵی لە 28 یاریدا کردووە، جگە لە دروستکردنی 15 گۆڵیش.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری کڤارا دەکات و بە هەموو شێوەیەک لە هاوینی داهاتوودا، هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن.

هەرچەندە گرێبەستی کڤارا لە هاوینی 2027 بەسەر دەچێت، بەڵام لە ماوەی رابردوودا، کڤارا چەند پەیامێکی ئاراستەی لۆس بلانکۆس کرد و ئاشکرای کرد، لە منداڵییەوە سەرسامی یانە شاهانەکەیەوە و گوتی هێرناندێز، یاریزانی دڵخوازی منداڵی بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button