ئاسیاگرنگترین

رۆناڵدۆ کەوتووەتە بەر لێشاوی رەخنەی هاندەرانی ئیتیحاد

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی سعودیە، ماتیۆ لاهۆزی وەک ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆی خولی سعودی لە نێوان ئیتیحاد و نەسر دەستنیشانکردووە، ئەمەش هاندەرانی ئیتیحادی نیگەران کردووە.

رۆژنامەی AS بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ماتیۆ لاهۆز، ناوبژیوانی ئیسپانی دوای ماوەیەک، جارێکی دیکە بەیەک دەگەن، بەو پێیەی ناوبژیوانەکەی خەڵکی ڤالێنسیا، ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆی سعودیە دەبێت، کە بڕیارە کاتژمێر 20:30ی سبەی پێنجشەممە لە جەددە بەڕێوەبچێت.

ماتیۆ لاهۆز - کریستیانۆ رۆناڵدۆ
ماتیۆ لاهۆز – کریستیانۆ رۆناڵدۆ

ماتیۆ لاهۆز لە چوار ساڵی رابردوودا، ناوبژیوانی دوو یاری خولی سعودی کردووە و لەو یارییانەدا، 8 کارتی زەرد و 3 کارتی سووری بەکارهێناوە.

لە قۆناخی 16ی جامی جیهانی 2022، لیۆنێل مێسی رەخنەی توندی ئاراستەی ماتیۆ لاهۆز کرد، هەرچەندە چەندین جار لەگەڵ رۆناڵدۆش کێشەی هەبووە، بە تایبەت لە یاری کلاسیکۆی ساڵی 2015 کاتێک رۆناڵدۆ رووبەڕووی لاهۆز بووە و پێی گووت ”ماتیۆ !، ئەمەت پێخۆشە، پێت خۆشە؟”. بەڵام ئەوکاتە لاهۆز گوێی بە رۆناڵدۆ نەدا و رووی خۆی وەرگێڕا.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ - ماتیۆ لاهۆز
کریستیانۆ رۆناڵدۆ – ماتیۆ لاهۆز

لە کلاسیکۆی ساڵی 2016 ماتیۆ لاهۆز بە شێوەیەک دەرکەوت، کە ویستی داوای لێبوردنی بۆ رۆناڵدۆ هەبێت، کاتێک لە کۆریدۆری هاتنە ژوورەوەی یاریزانان چووە لای رۆناڵدۆ و پێی گوت ”کریستیانۆ، تۆ توڕەی”. ئەمەش دوای هەژمارنەکردنی لێدانی سزا لە یارییەکەدا بۆ رۆناڵدۆ.

هاندەرانی ئیتیحاد هەڵمەتێکی فراوانیان لە دژی دەستنیشانکردنی ماتیۆ لاهۆز، وەک ناوبژیوانی یارییەکەیان بەرامبەر نەسر دەستپێکردووە و دەڵێن، رۆناڵدۆ و لاهۆز زۆر هاوڕێی یەکەن. مەنار شاهینۆ، رۆژنامەنووسێکی سعودیە یەکێکە لە بەشداربووانی هەڵمەتەکە و دەڵێت ” ماتیۆ، رۆناڵدۆی خۆشدەوێت و ئەوان هاوڕێن”.

بابەتی زیاتر

Back to top button