چامپیۆنزلیگگرنگترین

دیارییە بەنرخەکانی منداڵان

یاریگا –

رووداوەکەی شەوی ئێنزۆ فێرناندێز لەگەڵ هاندەرێکی منداڵ، کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە و بووەتە بابەتی گەرمی سۆشیال میدیا.

لەم بابەتەدا چەندین رووداوی هاوشێوەتان بیر دەهێنینەوە، یاریزانە گەورەکان چۆن مامەڵە رووداوی هاوشێوە دەکەن.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ

کریستیانۆ چەندین جار رووبەڕووی ئەم رووداوانە بووەتەوە، لە یارییەکی نێوان هەڵبژاردەی پۆرتوگال و هەڵبژاردەی ئێرلاند، کچێک کە لە هەمان کاتدا یاریزانی خوار 13 ساڵانی یانەی شێلبۆرن بوو، چووە نێو یاریگا و درێسی رۆناڵدۆی بەدەستهێنا. دواتر یانەکەی لە تویتەر وێنەی ئادیسۆن ویلانی لەگەڵ رۆناڵدۆ بڵاوکردەوە.

نەیمار دا سیلڤا

لە یارییەکی خولی فەرەنسی نێوان پاریس سانجێرمان و رێن کە لە بەرژەوەندی یانە پاریسییەکە کۆتاییهات بە ئەنجامی 3-1. لە کۆتایی یارییەکەدا، منداڵێک چووە نێو یاریگا و بە گریانەوە خۆی گەیاندە لای نەیمار و داوای درێسەکەی لێکرد.

هەرچەندە پاسەوانانی یاریگا خەریکبوون رێگری لە منداڵەکە بکەن، کەچی لە کۆتاییدا نەیمار داوای لێکردن ئارام بن و درێسەکەی بە منداڵەکەدا.

نەیمار دا سیلڤا
نەیمار دا سیلڤا

کێڤن دی برۆین

کێڤن دی برۆین - سێلهێرست پارک
کێڤن دی برۆین – سێلهێرست پارک
کێڤن دی برۆین - سێلهێرست پارک
کێڤن دی برۆین – سێلهێرست پارک

لە یارییەکی پرێمەرلیگی نێوان مانچێستەر سیتی و کریستال پاڵاس لە یاریگای سێلهێرست پارک، لە کۆتایی یارییەکە کچێکی هاندەری کریستال پاڵاس خۆی گەیاندە دی برۆین، بەبێ ئەوەی هیچ پاسەوانێک پێی بگات و هەوڵی رێگری کردنی بکات.

دی برۆین بە سنگ فراوانییەوە منداڵەکەی لە باوەش گرت و درێسەکەی پێدا

پاولۆ دیبالا

پاولۆ دیبالا
پاولۆ دیبالا

بابەتی زیاتر

Back to top button