ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا ئامانجەكانی بۆ بازاڕی گواستنەوەی هاوینە ئاشكرا دەكات

یاریگا

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پلانەكانی خۆی بۆ بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو ئاشكرا كرد، بەمەبەستی دەستنیشانكردنی ئەو گرێبەستانەی كە یانەكە پێوویستی پێیەتی بۆ وەرزی داهاتوو.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت یانە كەتەلۆنییەكە بەرگریكارێكی باڵی راست دەكاتە پێشەنگی كارەكانی و بۆ ئەو مەبەستەش هەریەك لە یاریزانان خوان فۆیس یاریزانی ڤیاڕیاڵ ، بنیامین پاڤارد یاریزانی بایرن میونشن و تۆماس مۆنییە یاریزانی باڵی راستی بۆرووسیا دۆرتمۆندی كردووە بە ئامانج.

لە دڵی بەرگریشدا بارسێلۆنا دەیەوێت یاریزانێك بۆ ئەو شوێنە بگوازێتەوە و ناوی گەورە لەسەر مێزی گفتۆگۆی یانەكەیە ئەوانیش ئینیگۆ مارتینێز بەرگریكاری ئاتلێتك بلباو و ئێمیریك لاپۆرت بەرگریكاری مانچێستەر سیتی.

لە هێڵی ناوەڕاستیشدا یانەكە چاوەڕێی بڕیاری سێرجیۆ بۆسكێتس دەكات بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی یان رۆیشتنی، هەروەها لەو هێڵەشدا بارسێلۆنا ناوی مارتن زومبێندی یاریزانی هێڵی ناوەندی ریال سۆسێداد لە لیستی ئەو یاریزانانەدا داناوە كە بۆ وەرزی نوێ پێوویستیەتی.

هەروەها لە هێڵی هێرشبردنیشدا بلاوگرانا ڤیكتۆر رۆكی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ پاراناینسی لە پلانەكانیدا داناوە بۆ ئەوەی لە هاویندا بیگوازنەوە كامپ نۆو.

لە راپۆرتەكەی رۆژنامەی سپۆرت هاتووە كە بارسێلۆنا هیوای ئەوەی هەیە كە گەورەترین گرێبەست لە هاویندا ئەنجام بدات ئەویش گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی ئەفسانە و گۆڵكاری مێژووی یانەكەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button