ئینگلتەراگرنگترین

فۆوت فیخۆرست هۆکاری دەستدانە لۆگۆی This is Anfield ئاشکرا دەکات

یاریگا –

فۆوت فیخۆرست گومانەکانی سەر پابەندبوونی بە خۆشەویستی مانچێستەر یونایتد بڕاندەوە.

لە یاری رابردووی نێوان مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول کە بە ئەنجامی 7-0 لە ئانفیڵد رۆد دۆڕا. بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە، یاریزانە هۆڵەندییەکە دەستی لە لۆگۆیەکی بەناوبانگی لیڤەرپوولدا کە لە سەری نووسراوە “This is Anfield” و لە کۆریدۆری چوونە نێو یاریگاکەدا هەیە.

فۆوت فیخۆرست
فۆوت فیخۆرست

فیخۆرست بەرگری لەو رەفتارەی دەکات و دەڵێت

بۆ سەخڵەت کردنی ڤێرجیل ڤان دایک ئەم کارەم کرد، هەرچەندە من وەڵامی بابەتەکانی میدیا نادەمەوە، بەڵام پێم وایە پێویست بوو کاردانەوەم لەسەر ئەم بابەتە هەبێت، چونکە هاندەرانی مانچێستەر یونایتد بەلای منەوە گرنگن. لە هەڵبژاردەی هۆڵەندا ڤان دایکم ناسی و دەزانم ئەو بەردەوام دەست لەو نیشانەیە دەدات و ویستم ئەم کارە بکەم بۆ ئەوەی سەخڵەتی بکەم و وای لێبکەم، واز لەو رەفتارە بێنێت.

فیخۆرست باس لە سەردەمی منداڵی دەکات و دڵنیایی لە خۆشەویستی بێ وێنەی بۆ مان یونایتد دەدات

کە منداڵ بووم، هاندەری یانەی تفێنتی بووم و ئێستا بە شانازییەوە یاریزانی مانچێستەر یونایتدم. نابێ هەرگیز وەلائی من بۆ ئەم یانەیە ببێتە جێگەی پرسیار.

مانچێستەر یونایتد گەورەترین دۆڕانی لە مێژووی پرێمەرلیگدا لە بەرامبەر لیڤەرپوول تۆمار کرد، دوای ئەوەی هەریەکە لە کۆدی گاکپۆ، داروین نونێز ومحەممەد سەڵاح دوو گۆڵیان کرد و دوا گۆڵیش لە رێگەی رۆبێرتۆ فێرمینیۆ تۆمار کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button