ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

فەرمیی: لوکاکو خۆی وەک یاریزانی ئینتەر میلان ناساند

یاریگا- کەمێک پێش ئێستا پێگەی فەرمیی ئینتەر میلان لە تویتەر ڤیدیۆیەکی ڕۆمیلۆ لوکاکوی داگرت کە خودی یاریزانەکە لە شێوەی ‘سێڵفی’ کردوویەتی و بە درێسی نێراتزۆرییەوە دەردەکەوێت.

بە گوێرەی سەرچاوە جیاوازەکان، ئەگەرچی هێشتا وردەکارییەکان ماون، نرخی هێرشبەرە بەلجیکییەکە 76.7 ملیۆن پاوەندە و بۆ ماوەی پێنج ساڵ. ئینتەر لەو بڕەیە 64.7 دەدات لەگەڵ 12 ملیۆنی گۆڕانکارییەکان. سکای دپۆرتسیش لای خۆیەوە بە 73 ملیۆن پاوەند بەهاکەی ڕاگەیاندووە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا هێرشبەرەکەی پێشووتری مانچستەر یونایتد دەڵێت: “ئینتەر بۆ هەموو کەسێک نییە، هەر بۆیە ئێسا من لێرەم!”

بابەتی زیاتر

Back to top button