ئه‌وروپائەفریقائیتاڵیائینگلتەرا

ئۆسمین: لەوانەیە رۆژێک لە پرێمەرلیگ دەربکەوم

یاریگا
ڤیکتۆر ئۆسمین، هێرشبەری نایجیری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی گومان دەخاتە نێو هاندەرانی یانەکەی و باس لە یاریکردن لە پرێمەرلیگ دەکات.

گۆڵکارەکەی یانە ئیتاڵیەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی کالچۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی دەڵێت “ ئەم وەرزە هەموو شتێک باشە لە یانەکەیان، بەرێوەبەرەکان و راهێنەران و یاریزانەکان، هەمووان دەمانەوێت ئەم وەرزە ببینە نمونەی شارەکە. دەزانم لە جیهانە خولی نایانی ئینگلیزی بە بەهێزترین خول سەیر دەکرێت، بۆیە هەموو یاریزانێک هیواخوازە لەو خولە یاریی بکات، رەنگە منیش رۆژێک لەو خولە یاریی بکەم، بەڵام ئێستا کاتی ئەوەم نیە بیر لەو بابەتە بکەمەوە و هەموو ئامانجم سەرکەوتنی یانەکەمە “.

ئۆسمین ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی ناپۆلی لە خولی ئیتاڵیا بەشداری 21 یاریکردووە و خاوەنی 19 گۆڵ و 4 ئەسیستە و گرێبەستەکەشی لە ساڵی 2025 لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button